دابەشکردنى نەوتى سپى
سلێمانى زۆرترینى وەرگرتووە
زیاتر لە 107 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە
964+
وریا فەتاح
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئەمڕۆ 7.12.2025، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستانی 2025-2026 بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن خێزان نەوتیان وەرگرتووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بڕی گشتیی نەوتی دابەشکراو لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان گەیشتووەتە 107,383,800 لیتر، کە دەکاتە نزیکەی 537,000 بەرمیل.
وردەکاریی دابەشکردنەکە بەمشێوەیەیە:
لە ڕووی ڕێژەی دابەشکردنەوە، پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی هەڵەبجە لە پێشەوەن و زاخۆ و دهۆک کەمترین رێژەیان تێدا دابەشکراوە:
1. سلێمانی: رێژەی 87%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 221,140 خێزان).
2. هەڵەبجە: رێژەی 85.5%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 26,195 خێزان).
3. سۆران: رێژەی 76%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 67,060 خێزان).
4. هەولێر: ێژەی 34%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 141,400 خێزان).
5. دهۆک: رێژەی 27%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 60,931 خێزان).
6. زاخۆ: رێژەی 16%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 10,239 خێزان).
کۆی گشتی سودمەندان و ئەوانەی ماون:
ژمارەی ئەو خێزانانەی تا ئێستا نەوتیان وەرگرتووە: 536,919 خێزان.
ژمارەی ئەو خێزانانەی تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە و ماون: 552,804 خێزان.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕی نەوتی هاتوو بۆ وەزارەت بریتی بووە لە 114,900,057 لیتر و بڕی پێویست بۆ دابەشکردنی تەواوەتی بریتییە لە 217,944,600 لیتر. هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر (یەک بەرمیل) نەوتی پێ دەدرێت.