لە مەیامی
نامۆ فازیڵ سەركەوتنێكی نوێی بەدەستهێنا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نامۆ فازیڵ پاڵەوانی هونەرەكانی بەرگری، ئەمڕۆ لە مەیامی لە ئەمریكا سەركەوتنێكی گرنگی بەدەستهێنا و لە یاریزانی بەڕازیلی گوێلێرمۆ باستۆسی بردەوە و ئاڵای كوردستانیشی بەرزكردەوە.
نامۆ لە مەیامی لە پاڵەوانیەتیی كاراتێ كۆمباكت لە ركابەرە بەرازیلییەكەی گوێلێرمۆ باستۆسی بردەوە، زۆریش لێی بە كۆڵ بوو، چونكە پێش یارییەكە، بە قسەی نامۆ خۆی، كە لە ڤیدیۆیەكدا باسی كرد، سووكایەتی بە نامۆ و كورد كردووە، بۆیە زۆر بە توندی رووبەڕووی بووەوە و توانی لێی بباتەوە و باش لێی بدات.
نامۆ لە دوای بردنەوەكە زۆر بایەخی بە ركابەرەكەی نەدا و خەریكی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و ئاهەنگگێڕان بوو.
نامۆ فازیڵ پاڵەوانی یارییەكانی موای تای و كیك بۆكسینگە و لە ئاستی كوردستان و ئەوروپاش ناوبانگی باشی هەیە، لە ماوەی رابردووش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە هەولێر خەڵاتی تایبەتی پێشكەش كرا.