ناوەکان ببینە
زانکۆی راپەڕین زياتر له 250 خوێندكارى بۆ ساڵى خوێندنی 2025 – 2026 وەرگرت
964+
فەرهاد حەسەن
زانکۆی ئیدارەی راپەڕین ناوی خوێندکارانی وەرگیراوی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 بڵاوکردوە کە بەشێوەی فۆڕمی راستەوخۆ و ئەنجامی سکاڵا رەزامەندی لەسەر وەرگیرانیان دراوە.
ژمارەی وەرگیراوان بە شێوەی فۆڕمی راستەوخۆ 242 خوێندکار و ئەوانەشی بەشێوەی ئەنجامی سکاڵا وەرگیراون بریتین لە 15 خوێندکار.
پێویستە خوێندکارانی وەرگیراو لە ماوەی رۆژانی 7، 8 و 9ـى ئەم مانگە سەردانی زانکۆکە بکەن بەمەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەی ناوتۆمارکردن .