بەیانی لە هەولێر
چوار هەزار کۆتر پێشبڕکێ بۆ یەکەمی دەکەن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هەموو كۆترەکان GPSیان لێ دەبەسترێ و کام كۆتر زوو بجێت و بێتەوە، بە باشترین کۆتر دادەنرێ، ئەمە پێشبڕکێی چوار هەزار کۆترە لە هەولێر، کە بڕیارە سبەینێ هەینی بەڕێوەبچێ.
بڕیاری پێشبڕکێکە، كۆتری زاجل دەگرێتەوە و لەلای بازگەی شێراوە ئەنجام دەدرێ لە دەرەوەی هەولێر و مەرجی پێشبڕكێكەش زۆر فڕینە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 4.12.2025 شێخ عیماد، بەخێوکاری پەلەوەر بە 964ی وت، بەیانی لەبازگەی شێراوە چوار هەزار كۆتری زاجل دەفرێنین، وە بڕیارە گەورەترین و بەهێزترین پێشبركی 19 ئەم مانگە بكرێت.
پێشبڕکێکە بەبەشداری 13 هەزار كۆتری زاجل هەموو كۆترەكان كۆد و GPS لە پێیانە لە هۆڵەندا و بە لجیكا لەرێگەی سیستەمەوە دەتوانن سەیری ئەنجامەكان بكەن، وە كۆتر هەیە ریكۆردی 825 كیلۆمەتری شكاندووە، سێخ عیماد وتی، ئەو كۆترەی من یەكەمی سەر ئاستی عێراقە رێز و تەقدیری بۆ هاتووە لەشارەكانی ترەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا