63 کیلۆمەترە

سودانی بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، بەشی یەکەمی ڕێگای گەشەپێدانی کردەوە، بەندەری فاوی گەورە و رێگای نێودەوڵەتی خێرا لە پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.12.2025 رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە.

بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدان، بە درێژایی 63 کیلۆمەتر، بەندەری فاوی گەورە و رێگای نێودەوڵەتی خێرا لە پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

رێگای گەشەپێدان چییە؟

رێگای گەشەپێدان یان کەناڵی وشک پڕۆژەیەکی عێراقییە بۆ بەستنەوەی شەمەندەفەر و وشکانی نێوان تورکیا و ئەوروپا لە باکوور و کەنداوی عەرەبی لە باشوور، بۆ گواستنەوەی کاڵا لە نێوان کەنداو و ئەوروپا.

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 27.5.2023 رایگەیاند، کە پڕۆژەکە لە رووی ئابوورییەوە خزمەت بە ناوچەکە دەکات و کاڵاکان لە ئەوروپاوە بۆ کەنداو و بە پێچەوانەوە لە رێگەی عێراقەوە دەگوازرێتەوە لە ماوەیەکی پێوانەییدا تەواو بکرێت، بڕیارە پڕۆژەكە لە 2028 بە ئەنجام بگات.

شەمەندەفەرەکەی رێگەی گەشەپێدان ساڵی 2031 تەواو دەکرێ

شەمەندەفەرەکەی رێگەی گەشەپێدان ساڵی 2031 تەواو دەکرێ