هەر سایدێک شەش لاینە
وردەکارى شەقامى 100 مەترى سلێمانى لە 964 بزانە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلیمانى
ماوەى دوو رۆژە، 26 کیلۆمەترى شەقامى 100 مەترى سلێمانى کراوەتەوە، کارکردن بەردەوامە بۆ ئەوەى بەشەکانى دیکەش بکرێتەوە.
ئەو بەشەى کراوەتەوە، لەسەرەتاى چوارڕیانى تاسلوجەوە دەستپێدەکات تا دەگات سەرەتاى شەقامى ناوگردان.
شەقامەمە دوو سایدە و هەر سایدێکى 21 مەتر پانە و لە شەش لاین پێکهاتووە، چوار لاین بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێلە و دوو لاینى دەستى راست و چەپ، بۆ حاڵەتى فریاگوزارى پەککەوتنى ئۆتۆمبێل و ئامبوڵانسە.
ئەو 26 کیلۆمەترەى کراوەتەوە، پێنج پرد و یەک بەرزە پرد و 68 ئاوبارە لەخۆى دەگرێت و ئەستوورى قیرەکەش 27 سانتیمەترە.
شەقامى 100 مەترى بەژمارە:
یەکەم: بەشێوەیەک دروستکراوە 75 ساڵ بەرگە بگرێت.
دووەم: تواناى هەیە ساڵانە 60 ملیۆن ئۆتۆمبێل بەسەریدا بڕوات.
سێیەم: پانییەکەى 62 مەتر و لە دوو سایدى گەورە و دوو شەقامى خزمەتگوزارى پێکهاتووە.
چوارەم: ئەستوورى قیرەکە 27 سانتیمەترە.
پێنجەم: خێرایى رێگەپێدراو 120 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
شەشەم: 4200 ستوونى رووناکى لەخۆى دەگرێت.
حەوتەم: 11.7.2020 بەردى بناغەى دانراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح