"با هەموومان میوانی یەکتر بین"

لە کافتریای زانکۆی هەڵەبجە بۆردێک بۆ هاوکاریکردنی خوێندکارانی دەستکورت دانراوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

سێ ساڵە خاوەنی کافتریای زانکۆی هەڵەبجە، بۆردێکی بۆ هاوکاریکردنی خوێندکارانی کەمدەرامەت و دەستکورت داناوە کە لە رێیەوە خوێندکاران دەتوانن میوانداری هاوڕێکانیان بکەن، بە بێ ئەوەی هیچ کامێکیان بەوی دیکە بزانێت.

رێکار ئامانج خاوەنی کافتریاکە بە 964ـی وت، “بۆ هاوکاریکردنی ئەو خوێندکارانەی کە توانای ماددیان باش نییە، ماوەی سێ ساڵە ئەم پڕۆژەیەمان داناوە، خوێندکاران دەتوانن بە کڕینی بلیتی خواردنەکان و هەڵواسینی لەسەر بۆردەکە، میوانداری هاوڕێیەکی کەمدەرامەتی بکات، بە بێ ئەوەی هیچکامیان بە یەکتری بزانن”.

“ئامانجی پڕۆژەکە بۆ ئەوەیە هیچ کەسێک هەست بە کەمی نەکات و هەموان وەک یەک بتوانن خواردن بخۆن، رۆژانە خۆشمان دێین و سەردانی بۆردەکە دەکەین و ئەگەر بلیتی لێ نەمابێ خۆمان پڕی دەکەینەوە”، رێکار ئامانج وادەڵێت.

خواردنەکانی کافتریای زانکۆی هەڵەبجە بە شێوازی کڕینی بلیتە، خوێندکار بلیتی ئەو خواردنە دەکڕێت کە دەیەوێت بیخوات، دواتر دەچێتە بەشی خواردنەکان و بەو بلیتەی کە کڕیویەتی خواردنەکە وەردەگرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جێگە بۆ خوێندکارانی تازەی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکرێت

جێگە بۆ خوێندکارانی تازەی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکرێت

کولێجی پزیشکی لە هەڵەبجە کرایەوە و ناوی خوێندکارەکانی ...

کولێجی پزیشکی لە هەڵەبجە کرایەوە و ناوی خوێندکارەکانی دەرچوو