"سوێند بە خودا ئەمە سێیەم جارە بێم"

ئامێرەکانی ئەی تی ئێم لە کەلار جمەیان دێت

964+

میلاد جەلال – کەلار

چوارەم رۆژی دابەشکردنی موچەیە، ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە کەلار بەرناکەون، موچە خۆرێک دەڵێت،”دوو رۆژە لە کفریەوە دێمە کەلار و ناتوانم موچەکەم راکێشم”.

سیروان قادر، موچەخۆرە و بە 964ـی وت،”لە دوێنێوە چەندجارە لە کفریەوە دێمە کەلار بۆ راکێشانی موچەکەم، بەڵام ئامێرەکە کارتەکە ناخوێنێتەوە و کەسیش نییە کێشەکانمان چارەسەر بکات”.

“نازانم کەی موچەکەم وەردەگرم، دەڕۆمە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو پارەکەم رابکێشم، لەوێش پێمدەڵێن ناتوانین پارەی ئەم بانکە راکێشین”، سیروان قادر وای وت.

پێداچوونەوە: باخان تۆفیق

ئەی تی ئێمەکانی دەربەندیخان خۆیان تەڕ کردووە و ئاویان ...

ئەی تی ئێمەکانی دەربەندیخان خۆیان تەڕ کردووە و ئاویان لێ دێتەدەرەوە