کەمێک پێش ئێستا
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گەیشتە هەولێر
کەمێک پێش ئێستا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی کرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3.12.2025 سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له به‌ڕێز مایکل ریگا‌س جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، لە هەولێر کرد.
مایکڵ ریگا‌س، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان چەند رۆژێک لەمەوبەر سەردانی ناوچەکەی کردووە کە تاوەکو ئەمڕۆ لە بەغدا بوو.
پێشتر وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردبووەوە ریگا‌س بەسەردانێکی فەرمی هاتووەتە ناوچەکە دوای ئەوەی لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانە نوێکەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا بەشدار دەبێت، هەولێر بەجێدەهێڵێت بەرەو تەلئەبیب و ساردانی وڵاتی ئیسڕائیل دەکات، پاشانیش دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.