"زیرەكییەكەی لە كەسانی ئاسایی زیاترە"

نابیستە و بە دار شاری یاری دروست کردووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ رۆژی جیھانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە کەلار پێشانگایەکی شێوەکاری و کاری دەستی بۆ کەسانی نابیست و کورتەباڵا کرایەوە، گەنجێکی نابیست بە دار شارێکی یاری دروست کردووە.

ئادەم کاروان، گەنجێکی نابیستە و بەشداری لە پێشانگاکە کردوە، بە زمانی ئاماژە باس لە کارەکانی خۆی دەکات بۆ 964، ئەو بە دار دوو یاری وەک ئەوانەی شاری یارییەکان دروستکردوە.

شەیما یاسین، دایکی ئادەمە و بە 964ى وت،”زیرەکییەکەی لەچاو کەسێکی ئاسایی زیاترە، ئەگەر حکومەت ھاوکاریان بێت دەتوانن کاری باشتر بکەن و بەھرەکانیان دەربخەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لە ئادەم کچێکی دیکەشی ھەیە بەھەمان شێوە نابیستە و ئەرکیشیان قورسە و داواکاریان لە کەسێکی ئاسایی زیاترە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

باج و شوێنی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستی تایبەت...

باج و شوێنی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخان دەکرێت