15 هەزار خاوەن پێداویستى تایبەتى هەن

سێ برا لە کەرکوک: دواى 18 ساڵى قاچەکانیان لە کار دەکەون

964+

کاروان ساڵحى، کەرکوک

سێ برا لە کەرکوک، هەر لەگەڵ تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ لە قاچ دەکەون و دواتر دەکەونە سەر عەرەبانەى کەمئەندامێتى.

حەیدەر کازم، یەکێک لەو سێ برایەى کەرکوکە و بە 964ـى وت،”کێشەم نەبوو، شۆفێر بووم و لە ناوچەى پیشەسازى کارى خۆم دەکرد، بەڵام لەگەڵ تەمەنم بوو بە 18 ساڵ کەوتمە گاکۆڵکێ و لە پێ کەوتم”.

وەک باسى دەکات، هەر خۆى نا، دوو براى دیکەى بەهەمان شێوە لەگەڵ تەمەنى 18 ساڵى لە قاچ پەڕیون.

“دکتۆرەکان پێیان وتم، کێشەکەتان بۆماوەییە”، حەیدەر واى وت.

وەک باسى دەکات، کەمئەندامبوون لە عێراق قورسە، چونکە لە هیچ شتێک رەچاوى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان نەکراوە، جا بینابێت یان مزگەوت یان یاریگا، وەک دەڵێت: کەمئەندام لە هەمان ئەو ژینگەیەدا دەژیت و کارەکانى دەکات کە خەڵکێکى ئاسایى دەیکات.

بەوتەى فارس عەبدول کە بەڕێوەبەرى بەشى گەشەسازى کۆمەڵگایە لە فەرمانگەى تەندروستى، “لە کەرکوک 15 هەزار و 105 خاوەن پێداویستى تایبەت تۆمارکراون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 400 کەسیان ئیفلیجى مێشکیان هەیە و 2 هەزار و 243 کەمئەندانى دەست و قاچیان هەیە، دوو هەزار و 16 کەسیش بەهۆى کردە تیرۆریستییەکان و تەقینەوەکانەوە کەمئەندام بوون”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان دەتوانن ل...

کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان دەتوانن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کاربکەن