ژمارەیەک راوچیش
لەسەر رشتنى مادە رەشەکە ژمارەیە کەس دەستگیرکراون
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لەسەر رشتنى مادە رەشەکەى سنوورى سلێمانى، ژمارەیەک کەس دەستگیرکراون، لە وەرزى جوتبوونى ئاژەڵە کێوییەکانیش پۆلیسى دارستان چاوەکراوەتر بووە.
عەمید هۆشیار ئەحمەد، بەڕێوەبەرى پۆلیسى ژینگە و دارستان و ژینگەى سلێمانى بە 964ـى وت،”لەسەر رشتنى مادە رەشەکە لە سنوورى سلێمانى، ژمارەیەک کەس دەستگیرکراون و ئێستا دۆسییەکانیان لاى دادوەرە”.
هەرچەندە زانیارى زیاترى لەبارەى دەستگیرکراوان ئاشکرا نەکرد، بەڵام وتى،”دڵنیابن ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت و بەم زوانەش ئاشکرا دەکرێن”.
گەیشتوون بە سەرەداوێک؛ لەبارەى رشتنى مادە رەشەکە
لەبارەى وەرزى کەڵەهەرز (وەرزى جوتبوون)، عەمید هۆشیار وتى،”15ـى 11 تا 20.12، وەرزى جوتبوونى ئاژەڵە کێوییەکانە، بۆیە تیمەکانمان چاوکراوەترن تا رێى لە راوکردنى راوچیان بگرن”.
ئاشکراشى کرد، ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردووە و دۆسییەکانیان لە دادگایە.
بەپێى بەدواداچونێکى 964 لە پەیجى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دەرکەوتووە کە تەنیا لە مانگى 11ـى 2025 دا، پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، 25 راوچیان دەستگیر کردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح