دوو کەسن
ئینگلاین دزه‌كانی نێوان ئاغجه‌له‌ر و ئاشتی ده‌ستگیركران
964+
فەرهاد حەسەن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشکرای کرد، دوو كه‌س به تۆمه‌تی لێكردنه‌وه و بردنی ئینگلاینی تاوه‌ره‌كانی سنوری ناحیه‌ی ئاشتی ده‌ستگیركران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت.
كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوو كه‌س به تۆمه‌تی لێكردنه‌وه‌ی و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای نێوان ناحیه‌ی ئاشتی و ئاغجه‌له‌ر، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی سنوره‌كه ده‌ستگیركراون و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
وتیشی “ده‌ستخۆشی له ئیداره‌ی ناحیه‌ی ئاشتی و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانه لێكردنه‌وه و دزینی ئه‌و پارچه ئاسنانه كه كارێكی تێكده‌رانه‌یه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌و ئاسانه‌یان لێكردۆته‌وه”.
دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ هێڵه‌كانی 132 و 33 كه‌ی ڤی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی له‌لایه‌ن هۆبه‌ی هێڵه‌كانه‌وه به هاوكاری هۆبه‌ی ئامێره‌كان، هێڵی 133 كه‌ی ڤی (بازیان – ڕانیه) له نێوان ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر و ناحیه‌ی ئاشتی، ئینگلاینی زۆر له تاوه‌ره‌كان لێكراونه‌ته‌وه و دزراون كه له نێوان 450 بۆ 500 پارچه ده‌بێت.