باوکێک؛ کەسی دیکە جەرگی نەسووتێ

ئیدارەی راپەڕین .. زیاتر لە 2000 گەنج کۆچی کردووە و پێنج تەرمیشی بۆ گەڕاوەتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێکی فەرمی تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 2000 گەنج لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کۆچیان بەرەو هەندەران کردووە و لە ماوەی یەک مانگیشدا پێنج تەرمی ئەو گەنجانە بۆ کەسوکاریان گەڕاوەتەوە.

ئەحمەد حەسەن، سەرۆكی رێكخراوی گەنجانی راپەڕین لە دیداری گەنج و کۆچ کە دوێنێ کارەکانی لە سلێمانی دەستیپێکردووە ئاشکرای کرد لەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی حەوت هەزار گەنج كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 300 گەنج لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بووە کۆچیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد هەر لە راپەڕین تەنیا لەماوەی مانگێكدا تەرمی پێنج گەنج گەڕێندراونەتەوە سنورەكە كە لە رێگەی كۆچكردن گیانیان لەدەستداوە، داواشی کرد حكومەت لە ساڵی داهاتوو كۆچی گەنجان كەمبكاتەوە و سۆراغی ئەو كۆچبەرانەش بکات کە تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.

گشتگیرتر لەوە، بەپێی ئامارێكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، لە ساڵی رابردوودا 23 هەزارو 400 هاوڵاتی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان كردووە، لە شەش مانگی ئەمساڵیشدا 15 هەزار و 420 كەس داوای مافی پەنابەریان كردووە كە بەشێكی زۆری كورد بوون، كە هەزارانی كەسی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.

رێكخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش بێ ئامار نییە، پێشتر رایگەیاندبوو کە لە ساڵی 2024 بۆ كۆچبەران کارەسات بووە چونكە ئەو کۆچبەرانەی لە دەریاکاندا بێسەروشوێن بوون زیاتر لە هەزار كەسە تەنیا تەرمی 380 كۆچبەر نەبێت دەنا تاوەکو ئێستا تەرمەكانی دیکە نەدۆزراوەتەوە.

دوایین تەرم کە گەرێندرایەوە هەرێمی کوردستان، هی گەنجێک بوو بەناوی “هەردی” کە لە رێکەوتی 16.6.2024 لە کەناراوییەکانی ئیتاڵیا لە ئەنجامی تێکشکانی دوو یەخت لەگەڵ زیاتر لە 70 کۆچبەر گیانی لەدەستدابوو.

کارۆخ ئیسماعیل، باوکی هەردی بۆ سۆراغی کوڕەکەی پێشتر سەردانی ولاتی ئیتاڵیای کردبوو، بەهۆی پشکنینی DNA توانی تەرمی کوڕەکە لە گۆڕستانێکی بێناسنامەی کۆچبەرن لەو وڵاتەدا بدۆزێتەوە.

كارۆخ ئیسماعیل لەکاتی گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـى وتبوو”جەرگی ئێمە سووتاوە، با جەرگی كەسی تر نەسووتێ و داوا دەكەم خەڵك رێگە نەدەن منداڵەكانیان رێگەی ئەوروپا بگرنەبەر، چونكە رێی هات و نەهاتە”.

رووفاتی هەردی كارۆخ لە ئیتالیاوە گەڕێندرایەوە كوردستا...

رووفاتی هەردی كارۆخ لە ئیتالیاوە گەڕێندرایەوە كوردستان

ناتوانێت روفاتى كوڕه‌ خنكاوه‌كه‌ى له‌ ئیتاڵیا بگه‌...

ناتوانێت روفاتى كوڕه‌ خنكاوه‌كه‌ى له‌ ئیتاڵیا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و داواى هاوكارى له‌ حكومه‌ت ده‌كات

سبه‌ینی ته‌رمى گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ى سه‌ركه‌پكان ل...

سبه‌ینی ته‌رمى گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ى سه‌ركه‌پكان له‌ ئیتالیاوه‌ ده‌گاته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولیر