خورمالو پێگەیشت
هەرچەندە بەرهەمێکی ناوازەیە بەڵام خواست لەسەری کەمە
964+
ئاکام غەفور
ئێستا کاتی پێگەیشتنی خورمالوە، جوتیاران بەرهەمەکەیان لێ کردووەتەوە بەڵام هەرچی دەکەن لە کوردستان ساغ نابێتەوە و کەس نایکڕێت.
جوتیارێکی دەڤەری بارزان، هەشت ساڵە، هەزار داری خورمالوی داچاندووە، هەرچەندە بەرهەمێکی باشی هەیە و کەشوهەوای ناوچەکەش بۆ ئەو میوەیە گونجاوە، بەڵام بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکەی ناچارە بینێرێتە موسڵ.
سدیق مستەفا، جوتیارە و بۆ 964 دەڵێت، ”سێ جۆری خورمالوم چاندووە، جۆرە تەماتەیەکەی لە جۆرەکانی تر باشترە و خواستی زیاتریشی لەسەرە بەڵام بە گشتی لە کوردستان بەرهەمەکە ساغ نابێتەوە خەڵک بەم جۆری میوەیە زۆر ئاشنا نییە، بۆیە ناچارین رەوانەی موسڵی بکەین”.
ئەو جوتیارە دەشڵێت، تایبەتی خورمالوی ئێمە ئەوەیە هیچ مەوادێکی کیمایی بۆ بەکارناهێنین، ساڵانەش بەرهەمان لە نێوان پێنج بۆ 10 تۆنە، کیلۆی لە بازاڕ لە نێوان هەزار دینار بۆ 1500 دینارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی