لە گەڕەک و شەقامەکانی هەولێر
ژمارەیەک تاسەو کەپر و کابینەی زێدەڕۆ لادران
964+
توانا نەقی
بازاڕ و بەشێک لە شوێنە گشتییەکانی ناو شاری هەولێر بەهۆی تاسە و زێدەڕۆیی رۆژانە قەرەباڵغی و جەنجاڵی لێ دروست دەبێ. شارەوانیش بەردەوام لە هەوڵی رێکخستنەوەیدایەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە رێگای تیمەکانی هەر شەش شارەوانیەکەوە دەستیان کردووە بە هەڵمەتی لادانی تاسە و ئەو کەپر و کابینە زیادەڕۆیانەی کە ئاستەنگ دروست دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ژمارەیەک تاسە لە گەڕەکی هاوکاری لادران، جگە لەوەش چەند کەپر و کابینەیەکی زێدڕۆ لە شەقامی کۆیە و رێگای بنەسڵاوە و فەرمانبەران لابراون.