ئەمڕۆ لە هەندێک شوێن نمەباران دەبارێت

بارانبارین کۆتایی دێت و جەوەکە ساردتر دەبێت

964+

شۆڕش قادری

کەشەکە وردە وردە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێ و جەوەکە تابێت ساردتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025  ئاسمانی کوردستان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور، هەوری تەواو دەبێت و کەمێک نمە بارانیش دەبارێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیکەی سێ پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە و لە گەرمیان کە گەرمترین ناوچەی کوردستانە، 22 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 21 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

پێشبینیی دەكرێت سبەی باران ببارێت

پێشبینیی دەكرێت سبەی باران ببارێت

کەشەکە ساردتر دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان ب...

کەشەکە ساردتر دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان باران دەبارێت