سێشەممە و چوارشەممە

تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی حەج ئەنجام دەدرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان راگەیاند ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەنەوە، ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیکترۆنی حەج داواکارییان پێشکەش کردووە بەمەبەستی هاوەڵیکردنی حاجیانی کوردستان لە وەرزی حەجی 2026 ئەوا لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت.

کاروان ستونی ئەمڕۆ یەكشەممە 30.11.2025 بە 964ی راگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو 2.12.2025 تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەڕێوەدەچێت، هەروەها چوارشەممە 3.12 تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان دەکرێت.

کاروان ستونی هەروەها رایگەیاند داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکان دەکەن، کە ئامادەبن و لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت و هەروەها ئەو خاوەن کۆمپانیایانەی، كە ئێستا لە گەشتی عومرەن ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن چونکە وەک هاوکارییەک بۆیان تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.

دەوامی فەرمانبەرانی حەج و عـومرە درێژ کرایەوە و شەممان...

دەوامی فەرمانبەرانی حەج و عـومرە درێژ کرایەوە و شەممانیش دەوام دەکەن