لە سەری ساڵەوە جێبەجێدەكرێت

بانکی ناوەندی عێراق سیستمێکی نوێ بۆ کۆنتڕۆڵی دراوی دەرەوە رادەگەیەنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بانکی ناوەندی عێراق (CBI) نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری سندووقی دراو کرد، کە تێیدا وردەکاریی جێبەجێکردنی بڕیاری پێدانی قۆناغ بە قۆناغی (البيان الكمركي المسبق) بۆ گواستنەوەی دراوی بیانی روون کراوەتەوە.

ماوەی جێبەجێکردن و ئامانجەکان

بەپێی نووسراوەكە، كە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، ئامانجی سەرەکی ئەم بڕیارە بریتییە لە دابینکردنی هاوسەنگی و جێگیریی رێژەی ئاڵوگۆڕی دراو، بەبێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر جووڵەی بازرگانی و هاوردەکردن هەبێت.

گرنگترین خاڵەکانی بڕیارەکە بریتین لە: گواستنەوەی دراوی پێشینە بۆ دڵنیابوون لەوەی مامەڵەکان بە شێوەیەکی رێکخراو بەڕێوە دەچن.

بڕیارەکە کاریگەری لەسەر هاوردەکردنی هەندێك ماددەی وەک زێڕ، زێو، خشڵ و ماددە نەوتییەکان نابێت، بۆ پاراستنی جێگیریی بازاڕی ئەو کەرتانە.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی ناچاری و گشتگیر بۆ هەموو کاڵا هاوردەکراوەکانی تر لە رێکەوتی 1.1.2026 دەستپێدەکات.

بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لایەنی بەرپرسیار لە دەروازە سنوورییەکان دەبێت پابەند بێت بە مەرجی پێدانی دراوی قۆناغ بە قۆناغ، کە پەیوەستە بە راگەیاندنی گومرگی پێشینە و پشتڕاستکردنەوەی فاکتۆرەکان یان گرێبەستە داراییەکان.

ئەم هەنگاوە نوێیەی بانکی ناوەندی عێراق، وا لێكدەدرێتەوە، بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری دەرچوونی دراوی بیانی و بە سیستماتیكکردنی پرۆسەی هاوردەکردن لە وڵاتدا.

بانکی ناوەندی عێراق سیستمێکی نوێ بۆ کۆنتڕۆڵی دراوی دەرەوە رادەگەیەنێت

نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دوێنێوە نزیکەی 100 دۆلار چووەتە سەری

نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دوێنێوە نزیکەی 100 دۆلار چووەتە سەری