نەریتێکی ساڵانەیە
خوێندکارانی پزیشکی زانکۆی سلێمانی ماوەی هەشت مانگ وانەیان لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان پێدەوترێتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەشێوەیەکی پراکتکی دەستیان بە وانەوتنەوە کرد لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی خۆپاراستنی تەندروستی و وانەکانیشیان لەلایەن پزیشک و مامۆستایانی پسپۆڕی تەندروستی سلێمانیەوە پێشکەش دەکرێت.
بەشی راگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، وەکو نەریتێکی ساڵانە بۆ ماوەی هەشت مانگ و لە رێگەی وانە و بابەتی فێرکاری و پراکتیکی تایبەتەوە، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی پزیشکی ئاشنا دەکرێن بە سێکتەرە جیاوازەکانی خۆپاراستنی تەندروستی لەوانەش چاودێری تەندروستی، سەلامەتی خۆراک، پتەوکردنی تەندروستی نەخۆشیە گوازراوە و نەگوازراوەکان، تاقیگەکانی خۆراک و ئاو و ڤایرۆس و پاراسایت و کوتان.
ئاماژە بەوەشکراوە، وانەکان لەلایەن پزیشک و مامۆستایانی پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیەوە پێشکەش دەکرێن، ئامانجیش لەچالاکیەکە ئاشناکردنی خوێندکارانی پزیشکییە بەو رێکار و خۆپارێزییە پراکتیکیانەی پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی ئەنجام بدرێت.