لە کۆی 872 تانەی تۆمارکراو
دەستەی دادوەری عێراق 207 تانەی هەڵبژاردنی رەتکردووەتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لەكۆی زیاتر لە 800 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، دەستەی دادوەری 207 تانەی رەتكردوەتەوە و لە پێداچونەوەدایە بۆ تانەكانی دیكە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی 27ـی ئەم مانگە كۆمسیۆن وەڵامی سەرجەم تانەكانی رەوانەی دەستەی دادوەری كردوە و ئەوانیش تاكو ئێستا 207 تانەیان رەتكردوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆمسیۆن، رۆژی 20ـی ئەم مانگە كۆتا وادە بوو بۆ تانەدان و بەكۆی گشتی 872 تانە لە سەرتاسەری عێراقدا تۆماركراون.
رۆژی 11.11.2025 ههڵبژاردنی خولی شەشەمی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ئهنجامدرا و كۆمسۆن بە كەمتر لە هەفتەیەك ئهنجامی كۆتایی پرۆسهكهی راگهیاند و دەرگای تانەدانی كردەوە.