لە هەندێک شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵە

بارانبارین دەستپێدەکات و جەوەکەش ساردتر دەبێت

964+

شۆڕش قادری

لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات، بەڵام هەموو کوردستان ناگرێتەوە و تەنیا کەشەکە ساردتر دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 30.11.2025 ئاسمانی کوردستان نیمچە هەور دەبێت و لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکە، ئەگەر هەیە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمەبارانی پچڕ پچڕ ببارێت.

ئەم کەشە بۆ سبەی دووشەممەش لە کوێستانەکانی سەرسنوور بەردەوام دەبێت، بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی پێشبینی بارانبارین دەکرێت و لە هەندێک شوێنیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، دواتر و لە پاشنیوەڕۆدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە نزم دەبێتەوە و جەوەکە بەتەواوەتی سارد دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

کەشەکە ئاسایی بووەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشەکە ئاسایی بووەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

دیسان باسی باران نییە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

دیسان باسی باران نییە و پلەکانی گەرما دادەبەزن