بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم - وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
وەزارەتی کارەبا:
“لە 24 کاتژمێری داهاتوودا کارەبا ئاسایی دەبێتەوە”
964+
شۆڕش قادری
لە 24 کاتژمێری داهاتوودا کارەبای کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و کارەبا دەبێتەوە بە 24 کاتژمێری.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “کاتژمێر (2:00)ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30.11.2025 دەست بە گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ دەخرێنەوە و ئێستا دۆخی کارەبا روو لە باشبوونە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سەرچاوەیەکى تایبەت لە کێڵگەى کۆرمۆر بە 964ـی وت، کە بەرهەمهێنانەوەی غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستپێکردووەتەوە و جموجۆڵ لەناو کێڵگەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.