لەجیاتی مەسروفاتی مەراسیمی دەرچوون پارەکەیان بەخشییە توشبووانی شێرپەنجە
964+
کاروان ستار- کەرکوک
بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک پارەیان لە مەراسیمی دەرچوونیان خەرج نەکرد و لەجیاتیدا بەخشییانە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی شارەکە.
ئەمڕۆ شەممە، رێکەوتی 4.3.2023 ژمارەیەک خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی دەرونناسی زانکۆی کەرکوک ئەو کارەیان کرد.
پەرواز حەسیب خوێندکاری قۆناغی چواری کۆلێژی دەرونناسی بە تۆڕی 964ی وت “حەزمان کرد بە ئەنجامدانی ئاهەنگی دەرچوونمان هەستین بە کۆکردنەوەی چەند دیاریەک بۆ منداڵانی توشبووی شێرپەنجە و هەروەها پێدانی قەرزی کەڵەکەبووی توشبووانی شێرپەنجە لە دەرمانخانەیەکی ئەهلی، بۆ ئەوەی بتوانین خەندە بخەینە سەر لێوەکانیان”.