بوومەلەرزە لە ئیندۆنسیای دا
ئیندۆنسیا
248 كەس گیانیان لەدەست دا و 500یش بریندار بوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کارمەندانی فریاگوزاری لە ئەندەنوسیا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ گەیشتن بە قوربانییەکان لە چەند ناوچەیەکی وێرانبوو، کە بەهۆی بوومەلەرزە و تسونامییەوە تووشی كارەسات بوون، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەش ترسیان هەیە ژمارەی کوژراوانی پشتڕاستکراوە کە 248 کەسە، زیاتر بەرزبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 29.11.2025 ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئیندۆنسیا بڵاویکردەوە، فریاگوزارانی ناوچەی ئاگام لە سوماترای رۆژئاوا تەرمی زیاتریان دەرهێناوەتەوە، بەمەش ژمارەی کوژراوان گەیشتە 248 کەس و زیاتر لە 500 کەسیش برینداربوون.
ناوچە زیانلێکەوتووەکان بە هۆی تێکچوونی رێگاوبانەکان و دابەزینی هێڵەکانی پەیوەندییەکان تا رادەیەکی زۆر دابڕێندرابوون، بە فڕۆکە فریاگوزارییەکان یارمەتی و پێداویستیەکانیان بۆ دەگوازنەوە بۆ ناوچەی ناوەندی تاپانولی، کە بە سەختی زیانیان بەرکەوتووە لە پارێزگای سوماترای باکوور و ناوچەکانی دیکە.
دوو رۆژ لەمەوبەر بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.6 پلە لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای ئیندۆنیسیای دا.