ئەمریكا

10 منداڵ بەهۆی ڤاكسینی كۆرۆناوە مردن

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریكی، بە پشتبەستن بە یاداشتێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) بڵاویکردەوە، لانیکەم 10 منداڵ لە ئەمریکا لە ئەنجامی وەرگرتنی پێكوتەی کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم 10 منداڵ ‘دواتر و بەهۆی’ پێكوتەی کۆڤید-19، كە بە ڤاكسینی كۆرۆنا ناسراوی، گیانیان لەدەستداوە”.

راپۆرتی رۆژنامەكە باسی ئەوە دەكات، هۆکاری دەستبەجێی مردنەکە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بووە، بەڵام بەڵگەنامەكان وردەکاریی تەمەنی منداڵەکان یان هەر کێشەیەکی تەندروستی دیکەی تێدا نەبوو، هەروەها ناسنامەی كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینەکە ئاشكرا نەكراوە.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو، پێویستە کۆمپانیاکانی دەرمانسازی داتای کاریگەریی دەرمانەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبکەنەوە و دووپاتی کردەوە، چونكە خەڵک مافی خۆیەتی راستییەکان بزانن.

پەتای کۆڤید-19 (كۆرۆنا) دابەشبوونێکی سیاسی توندی لە ئەمریکا لە نێوان ئەو کەسانەدا دروستکردووە کە پاڵپشتی لە قەدەغەکردن و هەڵمەتەکانی کوتان دەکەن، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئەم رێوشوێنانە بە سنووردارکردنی ئازادی دەزانن.

ڤاكسینی كۆرۆنا بەرگريی لەشی تووشبووانی شێرپەنجە بەرزد...

ڤاكسینی كۆرۆنا بەرگريی لەشی تووشبووانی شێرپەنجە بەرزدەكاتەوە