له دوو گوندی چۆمان
بۆمبیكی فڕۆكه و ژمارەیەک مین پاشماوەی تەقەمەنی لەناوبران
964+
فهرهاد حهسهن
کاروباری مینی هەولێر دەڵێت لە دوو ئەرکی جیاوازدا و لە رێگای تیمەکانی تایبەتمەند بۆمبێکی فرۆکە و ژمارەیەک مین پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە دوو گوندی سنووری قەزای چۆمان لەناوبران.
کاری لەناوبردنەکە لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ئەنجامدراوە.
یەکەمیان لە ناوبردنی بۆمبێکی فرۆکە لە گوندی (ئێنە) کە لەکاتی کێڵانی زەوی لە لایەن جوتیاران دەرکەوتبوو .
دووەمیشیان لەناوبردنی 22 مینی دژەکەس لە جۆری V69 و یەک گولـلەی RPG لە کێلگەمینی کارێزان A ، لە گوندی (مژدێنیان).
کاروباری مینی هەولێر دەڵێت ئەوەی دووەمیان کارەکانی پاککردنەوەی بەردەوامە و تیمی مینلابەری دەستی (DE1) و تیمی میکانیکەل کاری تێدادەکەن.