کێڵگەی غازی کۆرمۆر - وێنە: ئاژانسەکان
کارکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە
964
وریا فەتاح
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، جوڵە بۆ کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەڕایەوە و کارمەندان دەستیان بە کارکردن کردەوە، بەڵام هێشتا بەرهەمهێنانی غاز دەستی پێنەکردووەتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەتی 964 لە کێڵگەی کۆرمۆر رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 07:10 خولەک، تیمەکان گەڕاونەتەوە نێو کێڵگەکە و سەرجەم دەرگاکانی بەرهەمهێنان (Production Valves) کراونەتەوە.
وتیشی؛
لە ئێستادا سەرجەم کارمەندەکان لە شوێنی خۆیان جێگیر بوون و هەرکەسەو سەرقاڵی ئیشکردنە لە بەشی خۆیدا بۆ ئەوەی سیستەمەکە ئەکتیڤ بکەنەوە، بەڵام تا ئەم ساتە سیستەمی بەرهەمهێنان نەکەوتووەتەوە کار.
ئەوەش زانراوە، لەم قۆناغەدا تەنیا ئامادەکاری دەکرێت و دیار نییە کەی بە تەواوی پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز دەستپێدەکاتەوە و دەنێردرێتەوە بۆ وێستگەکان.