شوێنەواری دهۆک سکاڵا لە تێکدەرانی ئەشکەوتەکەی چیای زارا دەکات
964+
هیڤی دیوالی – دهۆک
بەشێک لە ئەشکەوتی هەڵامەت کە دەکەوێتە چیای زاوا لە ناوەندی دهۆک تێکدراوە، شوێنەواری شارەکەش بڕیاریداوە سکاڵا تۆماربکات لە دژی بکەرەکانی.
لەوبارەیەوە، دکتۆر بێکەس بریفکانی بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ئەوە یەکەمجار نییە ئەشکەوتەکە تێکبدرێت و نوسین و پاشماوەی لێ فڕێبدرێت، لەبەرئەوە بڕیاریانداوە سکاڵا تۆمار بکەن و کامێرای چاودێری دابنێن لە ئەشکەوتەکە.
باسی لەوەشکرد، لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە دوو هەزار شوێنەوار هەن و ناتوانن پاسەوان بۆ هەموویان دابنێن “پێویستە خەڵکی خۆیان هەستن بە پاراستنیان”.
ئەو رەتیکردەوە لە شوێنەوارەکانی دیکەی دهۆک کاری تێکدان ئەنجامدرابێت.