بۆ هێرشەکەی سەر کۆرمۆرە

سبەینێ وەفدێکی بەغدا دێتە هەرێم

964+

ژووری هەواڵ

قسەیەک هەیە سبەی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی سلێمانی بکات و لەوێ لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم یەک ببینن و ئەگەر هەیە سەردانی کێڵگەی کۆرمۆر بکەن.
پێنج سەرچاوەی سەربازی جیاواز لە کەرکوک ئەم زانیارییەیان بۆ 964 پشت راست کردەوە، بەڵام هێشتا هیچ راگەیەندراوو لێدوانێکی فەرمی نییە لەو بارەیەوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان بەم شێوەیەن: محەمەد شیاع سودانی وەفدێکی راسپاردووە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بکۆڵنەوە، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی دەکات، جا سبەی عەبدولئەمیر شەمەری لە رێی فڕۆکەخانەوە دەگاتە کەرکوک و لەوێوە بە ئۆتۆمبێل دەچێتە سلێمانی، یاخود راستەخۆ دەچێتە کۆرمۆر.
سەرچاوەکانی 964 وتیان: پێدەچێت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق یاخود عەبدول ئەمیر رەشید یارڵا سوپای سالاری عێراق لە شاندەکەدا بن.

"هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات"