تەمەنى سەروو 85 ساڵە

ژنە عومرەکارێکى کورد لە مەککە گیانى لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025، عومرەکارێکى کورد بەناوى “خونچە مەحمود”، لە شارى مەککە گیانى لەدەستدا.

تەمەنى سەروو 85 ساڵە

کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان بە 964ـى وت،” عومرەکارەکە دانیشتووى گوندى نارج جلە لە سنوورى هەورامان و تەمەنى سەروو 85 ساڵە.

وتیشى،”پەیوەندییمان بە کەسوکارى کردووە و رەزامەندیان داوە کە لە شارى مەککەى پیرۆز بەخاکى بسپێرن”.

بەوتەى کاروان ستوونى، بەم عومرەکارەوە ئەمساڵ تا ئەمڕۆ 11 عومرەکارى کورد لە سعودیە، گیانیان لەدەستداوە.

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد