راگەیەنراوی فڕۆکەخانەی سلێمانی:

“گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رانەگیراون”

964+

شۆڕش قادری

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەنگۆی راوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێ، گەشتەکانیان بەردەوامە.

بەشی پەیوەندیە گشتیەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئەوەی لە چەند پەیجێکی فەیک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رادەگیرێن دوورە لە ڕاستییەوە وگەشتیاران دڵنیا دەکەینەوە کە بەپێی خشتەی گەشتەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە و هیچ گرفتێک بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رێکاری تووندی یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر هەر کەس و کەناڵ و پەیجێک کە هەواڵی ناڕاست لەسەر فڕۆکەخانەکە، بڵاودەکەنەوە و دەبێتەهۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ بۆ گەشتیاران.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کەمێک لەمەوبەر بە درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ و تائێستاش ئاگر لە شوێنەکە بەرزدەبێتەوە.

بۆ زانینی گەشتەکان تەلەفۆن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن

بۆ زانینی گەشتەکان تەلەفۆن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن