بەدرۆن
دوو جار هێرش کرایەسەر کێڵگەی کۆرمۆر
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەدرۆن دوو جار هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ.
سەرچاوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر دوو جار بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و لە نزیک غازەکەی داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە نەزانراوە و ناشزانرێ درۆنەکان لە کوێوە ئاڕاستە کراون، لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە دەستیپێکردووە.
لە ئێستاشدا ئاگرێکی زۆر لە کێڵگەکە بەرزبووەتەوە و تادێت زیاتر تەشەنە دەسێنێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
وردەکاری لەسەر ئەو درۆنەی کە شەوی رابردوو لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر سوڕایەوە