هونەرمەند و هاوڕێکانی لەدەوری کۆبوونەتەوە
تەرمی هونەرمەند خەلیل وەندی لە مزگەوتی فیردەوسی شاری هەولێرە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
تەرمی هونەرمەند خەلیل وەندی لە مزگەوتی فیردەوسی شاری هەولێرە و بڕیارە کەمێکی تر رەوانەی گورستان بکرێت و بەخاک بسپێردرێت.
هونەرمەندان و هاوڕێ و هاوکارانی هونەرمەند خەلیل وەندی چونەتە مزگەوت و هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری دەربڕێ، هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور بە چاوی پڕگریانەوە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بۆ مام و باوکێکی خۆم دەگریم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەک لەمەوبەر کە خەلیل وەندی بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگا بوو، سەردانی کردووە و دوا گۆرانییان پێکەوە وتووەتەوە، کە (گۆرانی خۆشەویستەکەم ئارامی گیانم) بووە.
ئەمشەو چوارشەممە 26.11.2025 هونەرمەند خەلیل موراد وەندی لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خەلیل موراد وەندی لە ساڵی 1947 لە گوندی سەی برزوی قهزاى خانەقین لە خێزانێكی هەژار لەدایك بووە، یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە لەسەر دەستی مامۆستا عەلی مەردان هاتۆتە ناو دنیای هونەر و چەندین ئالبۆم و گۆرانیی بەناوبانگی هەیە کە تا ئێستاش، لەسەر زاری خەڵک دەوترێنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری