لەو چوار پارێزگایەى داعشى تێدا بوو ژمارەى مێ زیاترە
کاریگەرى داعش لەسەر ئەنجامى سەرژمێرى لە عێراق
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتى پلاندانانى عێراق، ئەنجامی سەرژمێری راگەیاند، زۆر وردەکارى و نهێنى لە ئەنجامەکاندا هەن، بەشێوەیەک لەکۆى 18 پارێزگاى عێراق، لە 14 پارێزگا ژمارەى مێ کەمترە لە نێر و تەنیا لە چوار پارێزگا ژمارەى مێ زیاترە.
بەپێى ئامارەکە، ژمارەی دانیشتووانى عێراق 46,118,793 ملیۆن کەسە، لەو ژمارەیە 204 هەزار و 415 نێر زیاترە لە مێ.
کاریگەرى داعش لەسەر پرۆسەى سەرژمێرى:
بەپێى شیکردنەوەى داتایەکانى سەرژمێرى، لە هەرسێ پارێزگاى (نەینەوا، ئەنبار، دیالە، کەرکوک)، ژمارەى مێ زیاترە لە نێر، ئەم چوار پارێزگایەش لە کاتى هاتنى و مانەوەى داعش لە عێراق، ناوەندى سەرەکى شەڕ و رووبەرووبوونەوەکان بوون و بەشى زۆرى ئەو چوار پارێزگایە لە دەست داعش بوون، پێدەچێت یەکێک لە ئەگەرەکانى زۆربوونى ژمارەى مێ لەو پارێزگایانە، پەیوەست بێت بە داعش و ئەو کوشت و کوشتارەى لەو چوار پارێزگایانە روویاندا.
شیکردنەوەى داتاکانى سەرژمێرى لەلایەن 964ـەوە
ژمارەی گشتی نێر و مێ لە عێراق:
کۆی گشتی نێر: 23,161,604
کۆی گشتی مێ: 22,957,189
کۆی گشتی دانیشتوان: 46,118,793
جیاوازى : 204 هەزار و 415 نێر زیاترە لە مێ.
ژمارەی گشتی نێر و مێ لەسەر ئاستی هەر پارێزگایەک:
پارێزگاى دهۆک:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,599,871
ژمارەى نێر: 805,964
ژمارەى مێ: 793,907
جیاوازى: 12 هەزار و 57 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى نەینەوا:
کۆى گشتى دانیشتوان: 4,261,980
ژمارەى نێر: 2,127,222
ژمارەى مێ: 2,134,758
جیاوازى: 7 هەزار و 536 مێ زیاترە لە نێر
پارێزگاى سلێمانى:
کۆى گشتى دانیشتوان: 2,401,724
ژمارەى نێر: 1,214,716
ژمارەى مێ: 1,187,008
جیاوازى: 27 هەزار و 708 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى کەرکوک:
کۆى گشتى دانیشتوان: 2,034,627
ژمارەى نێر: 1,011,761
ژمارەى مێ: 1,022,866
جیاوازى: 11 هەزار و 105 مێ زیاترە لە نێر.
پارێزگاى هەولێر:
کۆى گشتى دانیشتوان: 2,517,534
ژمارەى نێر: 1,263,988
ژمارەى مێ: 1,253,546
جیاوازى: 10 هەزار و 422 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى دیالە:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,934,504
ژمارەى نێر: 967,170
ژمارەى مێ: 967,334
جیاوازى: تەنیا 164 مێ زیاترە لە نێر
پارێزگاى ئەنبار:
کۆى گشتى دانیشتوان: 2,004,418
ژمارەى نێر: 1,001,598
ژمارەى مێ: 1,002,820
جیاوازى: 1 هەزار و 222 مێ زیاترە لە نێر.
پارێزگاى بەغدا:
کۆى گشتى دانیشتوان: 9,780,429
ژمارەى نێر: 4,904,977
ژمارەى مێ: 4,875,452
جیاوازى: 29 هەزار و 525 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى بابل:
کۆى گشتى دانیشتوان: 2,482,324
ژمارەى نێر: 1,253,643
ژمارەى مێ: 1,228,681
جیاوازى: 24 هەزار و 962 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى کەربەلا:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,754,065
ژمارەى نێر: 879,455
ژمارەى مێ: 874,610
جیاوازى: 4 هەزار و 845 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى واست:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,643,406
ژمارەى نێر: 825,604
ژمارەى مێ: 817,802
جیاوازى: 7 هەزار و 802 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى سەڵاحەدین:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,774,542
ژمارەى نێر: 891,547
ژمارەى مێ: 882,995
جیاوازى: 8 هەزار و 552 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى نەجەف:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,950,833
ژمارەى نێر: 981,453
ژمارەى مێ: 969,380
جیاوازى: 12 هەزار و 73 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى میسان:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,477,310
ژمارەى نێر: 741,898
ژمارەى مێ: 735,412
جیاوازى: 6 هەزار و 486 نێر زیاترە لە مێ.
پارێزگاى قادسییە:
کۆى گشتى دانیشتوان: 1,043,087
ژمارەى نێر: 523,763
ژمارەى مێ: 519,324
جیاوازى: 4 هەزار و 439 نێر زیاترە لە مێ
پارێزگاى زیقار:
کۆى گشتى دانیشتوان: 2,499,468
ژمارەى نێر: 1,264,589
ژمارەى مێ: 1,234,879
جیاوازى: 29 هەزار و 710 نێر زیاترە لە مێ
پارێزگاى بەسرە:
کۆى گشتى دانیشتوان: 3,664,168
ژمارەى نێر: 1,856,748
ژمارەى مێ: 1,807,420
جیاوازى: 49 هەزار و 328 نێر زیاترە لە مێ
بەپێى ئامارە فەرمییەکانى سەرژمێرى لە عێراق، بە گشتی ژمارەی نێر زیاترە لە مێ بەشێوەیەک، 204 هەزار و 415 کەسى نێر زیاترە لە مێ.
ئەو پارێزگایانەى نێریان زیاترە لە مێ:
دهۆک، سلێمانی، هەولێر، بەغداد، بابل، کەربەلا، واسیت، سەڵاحەدین، نەجەف، میسان، قادسیە، زی قار، بەسرە.
ئەو پارێزگایانەى مێیان زیاترە لە نێر:
نەینەوا، کەرکووک، ئەنبار، دیالە.
پارێزگاکانی ژمارەی مێ زیاترە (لە نێر):
نەینەوا: 7,536 مێى زیاترە لە نێر
کەرکووک: 11,105 مێى زیاترە لە نێر،
ئەنبار: 1,222 کەس.
دیالە: 164 مێى زیاترە لە نێر.
وردەکارى زیاتر:
تەنیا چوار پارێزگا (نەینەوا، کەرکووک، ئەنبار، دیالە) ژمارەی مێیان زیاترە لە ژمارەی نێر.
گەورەترین جیاوازی لە بەرژەوەندی نێر لە پارێزگای بەسرەیە (49,328 کەس).
گەورەترین جیاوازی لە بەرژەوەندی مێ لە پارێزگای کەرکووکە (11,105 کەس).
کەمترین جیاوازی لەنێوان نێر و مێ لە پارێزگای دیالەیە بە(164 کەس)، لە بەرژەوەندى مd.