خاچى سووری نێوده‌وڵه‌تیش ئاگاداره
داوا له ده‌زگاى مین كراوه هاوكار بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى رووفاته‌كانى شه‌ڕى عێراق – ئێران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆلیدا به ئاگادارى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى داوا له ده‌زگاى مینى هه‌رێم كراوه هاوكار بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى رووفاتى شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق و ئێران.
کۆبوونەوەکه لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران به ئاماده‌بوونى رێكخراوى خاچی سوورى نێوده‌وڵه‌تى ماوه‌ى دوو رۆژ به‌ڕێوه‌چووه.
ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە 26.11.2025 بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا و نوێنەرانی هەریەک لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوەیەکی دوورۆژە کە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ رووفاتەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی خاچی سوری نێونەتەوەی ICRC لە نێوان هەرسێ لایەن بەڕێوەچووه کە تایبەت بوو بە هاریکاریکردنی دەزگای مینی حکومەتی هەرێم بۆ تیمەکانی وڵاتی ئێران لە رووی زانیاری و رووپێوی لە بواری کاروباری میندا.
نوێنەرانی وەزارەتی شەهیدان و وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی مافی مرۆڤى هه‌رێمیش له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌كو لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بەشدارى كۆبوونه‌وه‌كه بوونه و لە دوای گفتوگۆکردن هەرسێ لایەن لەسەر چەند خاڵێک پێکهاتن و واژوویان لەسەرکردووه.