ئێران

كەوسەر و زەفەر و پایا دەنێردرێنە ئاسمان

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەسەڵاتدارانی ئێران بڕیاریان داوە سێ مانگی دەستکرد لە یەکشەممەی داهاتوودا بنێرنە ئاسمان، كە بۆ مەبەستی

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم شەوی رابردوو بڵاویكردەوە، حکومەتی ئێران بڕیاری داوە ئەو سێ مانگە دەستکردە بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لە بوارەکانی کشتوکاڵ، فرەچەشنی زیندوو، ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو بنێرێتە ئاسمان.

سەرچاوەكە باسی ئەوەی كردووە، مانگی دەستکردی کەوسەر 1.5 لە یەکشەممەی داهاتوودا دەخرێتە ناو خولگەی زەوی، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدایە بۆ ناردنی سێ مانگی دەستکرد بۆ خولگەی زەوی.

ئەم مانگە دەستکردانە بە ناوەکانی زەفەر-2 و پایا و كەوسەر 1.5، بە قسەی میدیای ئێرانی، مەبەست لێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانە لە بواری کشتوکاڵ، جۆراوجۆری زیندوو، ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو.

باسی ئەوەشیان كردووە، هەڵدانی مانگە دەستكردەكان لە رووسیاوە دەبێت بە سوودوەرگرتن لە موشەکی هەڵگری سۆیوز ئەنجام دەدرێت.

شەوی هەینی 56 مانگی دەستکردی ستارلینک بە ئاسمانی کوردست...

شەوی هەینی 56 مانگی دەستکردی ستارلینک بە ئاسمانی کوردستانەوە بینران