"بەردەوام و درێژخایەن بێت"
ئه‌مریكا دوایین هه‌ڵوێستى له‌باره‌ى رێکەوتنی سێ قۆڵى هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئاشكرا كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم كردووه‌ته‌وه و پێی باشه رێكه‌وتنه سیقۆڵییه‌كه درێژخایه‌ن بێت.
ئه‌م هەڵوێسته‌ى ئه‌مریكا به وەزیری سامانە سروشتییەکانى هه‌رێم وتراوه، كاتێك پێشوازیان له چۆشوا هاریسۆن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆبووەیان ئه‌نجامداوه.
دوا پەرەسەندنەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتى هه‌رێم و بابەتی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی نەوت بابه‌تى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بووه و لایه‌نى ئەمەریكى خۆشحاڵی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر بەو هەنگاوانەی بۆ پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت نراوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت ئەم رێکەوتنە سێ لایەنە بەردەوام و درێژخایەن بێت و چارەسەری ئاستەنگ و هەموو ئەو گرفت و کێشانەش بکرێت کە دێتە بەردەمی رێکەوتنەکە.
هاریسۆن وتویه‌تى كه وڵاته‌كه‌ى پشتیوانی لە وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێم دەکات و بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بابەتێكی ستراتیژیی و گرنگە لەلای ئیدارەی ئەمەریكا وه‌سف كردووه.