هاوڵاتیان و بەرگری شارستانی فریای کەوتن

لە ناو شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ئاگریگرت

964+

شۆڕش قادری

لە ناو شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ئاگریگرت تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتیان زوو فریای کەوتن و ئاگرەکەیان کوژاندەوە، شۆفێرکەشی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک گرتەڤیدیۆی چەند ساتێک دوای رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “کاتژمێر 7:21 خولەکی ئەمشەو 25.11.2025 پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی 115ـەوە کراوە و ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کە لە یوتێرنی گەڤەرکێ ئۆتۆمبێلێک لەژێر کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و وەرگەڕاو و دواتریش ئاگری گرتووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ تیمێکی بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنەکە و بەهاوکاری خەڵک توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە، شۆفێرەکەش کە برینداربووە، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بە سێ رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12ـەش ب...

بە سێ رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 12ـەش بریندارن

بەهۆی وەرگەڕانی تاکسییەک گەنجێکی 22 ساڵان  گیانی لەدەس...

بەهۆی وەرگەڕانی تاکسییەک گەنجێکی 22 ساڵان  گیانی لەدەست دا