هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە بەڕێوەدەچێت

هێشتا لە شوێنی كار گێچەڵی سێكسی و توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەكرێت

964+

دیلان محەمەدجەزا

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێكردووە و 16 رۆژ دەخایەنێت، ژنە چالاكوانێكیش دەڵێت، كەمترین كات قسە لەسەر توندوتیژی دژی ژنان دەكرێت، لە كاتێكدا گێچەڵ و توندوتیژی بەردەوامە.

چالاكوانی ژنان پەرێز سابیر ئەمڕۆ لە دەستپێكی هەڵمەتەكە لە سلێمانی، بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، “ژنان لە شوێنی كار گێچەڵیی سێكسییان پێدەكرێت، بەڵام كەمترین كات قسە لەسەر توندوتیژی دژی ژنان دەكرێت”.

هەروەها وتی، نموونەی زۆرن هەن لە پێشێلكارییەكان، لەوانە خاوەن كار تەكلیفی لە ژنی كارمەند كردووە و بۆی جێبەجێ نەكردووە، لە بەرامبەردا پارەی لێ كەمكراوەتەوە، یان لە كارەكەی دەركراوە.

پەرێز سابیر دەڵێت، لە شوێنی كار توندوتیژی بەرامبەر پیاوانیش دەكرێت و جیاوازیی نییە و توندوتیژی هەر یەكە، بۆیە پێویستە كۆمەڵگە لە هەموو ئاستەكان بەرامبەر مافەكانی ژنان و ئەنجامنەدانی توندوتیژی وشیار بكرێنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

16 رۆژ باسی توندوتیژی دژی ژنان دەكرێت

16 رۆژ باسی توندوتیژی دژی ژنان دەكرێت