لە گوندێکی (برادۆست)ـەوە بۆ رووسیا

چیرۆکی ئەو گەنجەی سێ مانگە بێسۆراغە و وەکو سەربازی رووسیش پەیامی ڤیدیۆیی بۆ ماڵەوەیان ناردووە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

مەتین گەنجێکی گوندی خراوی دەڤەری برادۆستە، سێ مانگە بێ سۆراغە، دواجاریش کە پەیوەندی بە کەسوکاری کردوە، لە واتسئاپ باسی لەوە کردووە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ چوونە شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکڕانیا.

هەروەکو وەهاب خدر، باوکی مەتین باسی دەکات، کوڕەکەی لە پردێ لەگەڵ چەند کەسێکی عەرەب خەریکی کارکردن بووە، پێدەچێت هەر ئەس کەسانە بڕوایان پێهێنابێت کە بچێتە وڵاتی رووسیا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژ بە ئۆکڕانیا.

مام وەهاب بە 964ـى وت “کوڕەکەم لە مانگی چواری ئەمساڵ چووە هەولێر بە مەبەستی کارکردن، دواتر چەند برادەرێکی عەرەب پێیانوتووە لەگەڵ ئێمە وەرە بۆ پردێ دەچینە کارێک مانگانەی 20 وەرەقەیە، لە 25.7.2025 لەگەڵ ئەوان رۆیشت و ئیتر دەنگی نەما و نەمانزانی لە کوێیە”.

وەک باسی دەکات، لە سەرەتای مانگی هەشت لە رێگای واتسئاپ پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ ماڵەوە ناردووە، مەتین لە ڤیدیۆکە دەڵێت، من لە شاری (باخموت)م کە خاکی ئۆکرانیایە بەڵام ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی رووسیایە، ئەو چوەتە ریزی سوپای رووسیا و ئامادەیان دەکەن چەند رۆژێکی تر دەچنە بەرەکانی جەنگەوە.

باوکی دەشڵێت “کوڕەکەم لە هیچ شوێنێک دەنگ و رەنگی نەماوە، دەترسین لە شەڕ کوژرابێت، کوڕەکەمان فێڵی لێکراوە، لەوێش ناتوانێت بگەڕێتەوە”.

ئەو بەدەم گریانیشەوە داوا لە حکومەت دەکات هاوکاری بکەن بۆ دەستکەوتنی سۆراغێکی کوڕەکەی.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

ئەمریکا خواستی لەسەر هەنگوین و تەحینی کوردستانە

ئەمریکا خواستی لەسەر هەنگوین و تەحینی کوردستانە

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەو...

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە

گەنجێکی کورد پلەی یەکەمی لە نیگارکێشی تەلارسازیی رووس...

گەنجێکی کورد پلەی یەکەمی لە نیگارکێشی تەلارسازیی رووسیا بەدەستهێنا