بچن وه‌ریان بگرنه‌وه
له رانیه زیاتر له چوار هەزار كارتى به‌سه‌رچووى نه‌وت نوێكراونه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى قه‌زاى رانیه ده‌ڵێت، زیاتر له چوار هه‌زار كارتى وه‌رگرتنى نه‌وت نوێكراونه‌ته‌وه و داوا له خاوه‌نه‌كانیان ده‌كات بچن وه‌ریبگرنه‌وه بۆئه‌وه‌ى له به‌شه نه‌وته‌كه‌یان بێبه‌ش نه‌بن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، توانیویانه چوار هه‌زار و 300 كاتى به‌سه‌رچووى نه‌وت بۆ هاوڵاتیان نوێبكه‌نه‌وه و ئێستا هه‌موو ئه‌م كارتانه له‌لایان ئاماده‌ن بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
لە سبەینێ سێشەممەوه هاوڵاتیان ده‌توانن سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی كارته‌كانیان چونكه ده‌ڵێت رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كرێت”.
هۆشداریشی پێداون “ئه‌وه‌ى كارته‌كه‌ى نه‌باته‌وه له به‌شه نه‌وته‌كه‌ى بێبه‌ش ده‌كریت”.