به‌گشتى نزیكه‌ى 300 هه‌زار كه‌سه
به‌راورد به پارێزگاكانى هه‌رێم هەڵه‌بجه زۆرترین فۆڕمی ئه‌لیكترۆنى خۆراكى پڕكردووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی دوایین ئامار كه وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 300 هه‌زار كه‌س فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى خۆراكى پڕكراوه‌ته‌وه و هه‌ڵه‌بجه‌ش زۆرترین پڕكردنه‌وه‌ى تۆمار كردووه، كه زیاتر له 96% ـه.
به‌پێی ئاماره‌كه له پارێزگاى هه‌ولێر 94.14% كه‌س پڕیان كردووه‌ته‌وه، سلێمانى 93.68% ، دهۆك 93.67% و هه‌ڵه‌بجه‌ش 96.91% ـه.
ئاماره‌کە به وردى ژماره‌ى پارێزگاكانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵام ژماره‌یه‌كی گشتى بڵاوكردووه‌ته‌وه به هه‌موو پارێزگاكانه‌وه تا ئێستا 294 هه‌زار و 432 كه‌س فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه.