لە سلێمانی دزێک بڕێک پارە و مۆبایلێکی لەناو ماڵێکدا دزی؛ دەستگیر کرا – وێنە؛ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی
دزێک بڕێک پارە و مۆبایلێکی لەناو ماڵێکدا دزی؛ دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی، دزێک بڕێک پارە و مۆبایلێکی لەناو ماڵێکدا دزی، پۆلیس دۆزییەوە و قۆڵبەستی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد کە بڕێک پارە و موبایلێکی زیرەکی لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و هێزەکانمان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەشکراوە، تۆمەتبار بەناوی (س، م، ص) دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.