ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو خوێندکارى زانکۆ گیانیان لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 23.11.2025 روویداوە، دوو خوێندکارى کۆلێژى تەقەنى حەویجە، گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لە جۆرى وەرگەڕان بووە و لەسەر رێگاى نێوان حەویجە بۆ تکریت لە نزیک گوندى ئال لەقلەق، روویداوە.

موهەیمەن داود، هاوڕێ خویندکارەکان بە 964ـی ،”هواڕێکانم بە ناوەکانى (خالید خەڵەف و حەمید جاروڵا، دواى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە ویستویانە بگەڕێنەوە بۆ ناحیەى عەلەم، بەڵام لە رێگا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و هەردوکیان گیانیان لەدەستداوە”.

بە وتەى موهەیمەن، تەرمەکانیان رەوانەى نەخۆشخانەى ناحیەکەیان کراوە و بڕیارە ئەم ئێوارەیە سپاردەى خاک بکرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شۆفێرەکە 15 ساڵە؛ تووشى رووداوى هاتوچۆ بووە و دوو بریند...

شۆفێرەکە 15 ساڵە؛ تووشى رووداوى هاتوچۆ بووە و دوو بریندار و گیانلەدەستدانێکى لێکەوتەوە