"زستانه و به‌كارهێنانى كاره‌با به‌رزده‌بێته‌وه"
پاڵپشتییه‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌شداربووانى پڕۆژەى رووناکى نه‌ما
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، پاڵپشتى پڕۆژه‌ى رووناكى بۆ به‌شداربووانى کۆتایی چونكه ده‌ڵێت به‌ره‌و وه‌رزى زستان ده‌چێن به‌كارهێنانى كاره‌با به‌رزده‌بێته‌وه.
پڕۆژەى رووناکى حكومه‌تى هه‌رێم، هۆشداری داوه‌تە بەشداربووانى کە بەشێکى زۆریان لە وەرزى زستاندا پاڵپشتى حکومییان کۆتایی دێت و پێویستە ئاستى بەکارهێنانى ئەو وزەیە کەم بکەنەوە، لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت بەکارهێنان لەو وەرزەدا روو لە بەرزبوونەوە بکات و گرێبەست لەگەڵ مۆلیدە ئەهلییەکانیش هەڵوەشێنراوەتەوە.
پڕۆژەکە کە تایبەتە بە پێدانى کارەباى 24 کاتژمێری لەسەر پێگەى فەرمى خۆى له‌رێگه‌ى ڤیدیۆی گرافیكێكه‌وه جەختیکردووەتەوە، زۆربەى بەشداربووانى پڕۆژەکە لە وەرزى زستاندا پاڵپشتى حکومییان کۆتایی دێت، ئەوەش دواى کۆتایی هاتنى سێ مانگ بەشداربوون لە پڕۆژەکە.
بەپێی پڕۆژەى رووناکى، بەشداربووان بۆ سێ مانگى یەکەمى بەشداربوونیان داشکاندنیان بۆ دەکرێت بەرێژەى 50% و 25% و 15%، دواتر بەپێی نرخى راستەقینەى پڕۆژەکە پارەیان لێوەدەگیرێت.
پڕۆژەى رووناکى دەڵێت، بەکارهێنانی کارەبا لە زستاندا بەراورد بە وەرزەکانى دیکە، بە رێژەی لە 20% بەرز دەبێتەوە، بەهۆى کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و بۆیلەرەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان دەست بەبەکارهێنانى ئەو وزەیەوە بگرن.
بەپێی ئامارەکانى وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارەبای 24 کاتژمێری گەیەنراوەتە نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 70%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدا.
لە کۆى نزیکەى حەوت هەزار مۆلیدە، سێ هەزار و 800 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە و بڕیارە تاوه‌كو کۆتایی ساڵی 2026 پڕۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاتژمێری هەموو هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.