"لە کۆندا فۆتۆگرافەر قیمەتی خۆی هەبوو"
فۆتۆکانی رەفیق مەحمود لە پێشانگایەکدا نمایش کران
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
فۆتۆکانی فۆتۆگرافەرە بەناوبانگەکەی سلێمانی، رەفیق مەحمود ئەفەندی لە پێشانگایەکدا نمایش کران و خەڵکێکی زۆر روویان لە پێشانگاکە کرد.
سدیق ساڵح جێگری بەڕێوەبەری بنکەی ژین بە 964ـی وت، “ئەمە یەکەم ئەزموونە لە کوردستان کە پێشانگایەکی لەو شێوەیە دەکرێتەوە کە نزیکەی 120 وێنەی دیجیتاڵکراوی رەفیق مەحمود هەڵبژێردراون و لە پێشانگاکەدا نمایش کراون”.
سەرگوڵ محەمەدی هاوسەری رەفیقی فۆتۆگرافەریش باسی یەکەم ساتی ئاشنابوونی لەگەڵ ئەو فۆتۆگرافەرە بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “،من مناڵ بووم، حاجی ناجی بۆیهێنامە ناو پاسەوە، لە بازاڕبووم، چووم جلی مەکتەب بکەم، حاجی ناجی پێی وتبوو، وەرە فرسەتە ئەم کچە ببینە و تا دوایی هاتە ماڵەوە و بەیەک گەیشتین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆندا فۆتۆگرافەر قیمەتی خۆی هەبوو و فۆتۆکانی رەفیق مەحمودیش هەر ئەوکات بەناوبانگ بوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری