15 کیلۆمەتری قیر کراوە
35٪ـی کارەکانی دووسایدی هەولێر – کۆیە تەواو بووە
964+
شۆڕش قادری
دروستکردنی دووسایدە پانەکەی هەولێر – کۆیە بەردەوامە و تا ئەمڕۆ 15 کیلۆمەتری قیر کراوە و 35٪ـی کارەکانی تەواو بووە.
چەند مانگێکە دەستکراوە بە دروستکردنی دووسایدی هەولێر – کۆیە کە هەمووی رێگاکە 37 کیلۆمەتر دەبێ، هەر سایدێکی سێ ڕێڕەوی تێدایە، رێگاکە شەش ئۆڤەرپاسی تێدایە بۆ هاتوچۆیەکی خێراتر و سەلامەتتر، پێنج ژێرپردیش لەخۆ دەگرێت بۆ ئاسانکاری لە بڕینی رێگا.
هەر ئەوەش نا، رێگاکە پردێکی گەورەی بەدرێژیی 250 مەتر و 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی بۆ پاراستنی رێگاکە لە ئاو و بارانی تێدایە.
بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 ، 15 کیلۆمەتری رێگاکە قیر کراوە و 35٪ـی کارەکانی تەواو بووە.