له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
خولى له‌ناوبردنى به‌كۆمه‌ڵى ته‌قه‌مه‌نى بۆ كارمه‌ندانى ده‌زگاى مینى هه‌رێم كۆتایی هات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینى هەولێر ده‌ڵێت، رێورەسمی کۆتایی هاتنی خولی لەناوبردنی بەکۆمەڵ ئاستی بەرز بۆ ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كۆتایی هات كه كارمه‌ندانى هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى مین له هه‌رێم به‌شداریان تسێدا كردبوو.
خوله‌كه، بە هاوکاری فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین (UNMAS) به‌ڕێوه‌چوو و 10 کارمەندی پسپۆری لەناوبردنی تەقەمەنی، له هەریەک لە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەلەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته به‌شدارى خوله‌كه‌یان كردبوو.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، له دواى ساڵی 1992 ـه‌وه ئەمە یەکەمجارە خولێکی راهێنان لەم ئاستە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت کە بەشداربووان ئاستی شارەزاییان بەرز دەبێتەوە و لێهاتوو دەبن بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵ لە بری زیاتر و جۆری جیاوازتر لەوەی کە پێشتر لێهاتووبوون و سودی زۆری دەبێت بۆ بەرەوپێش چوونی چاڵاکیەکانی بواری کاروباری مین بەتایبەتی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان.