خولێكیان بۆ كردوونه‌ته‌وه
له هه‌ولێر 60 جوتیار له رووى زانستى چاندنى گه‌نم تا دروێنه فێركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ستى به به‌ڕێوه‌بردنى خولێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ى جوتیارانى سنووره‌كه‌ى فێرى چاندن و به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم بكات له رووی زانستییه‌وه.
له خوله‌كه 60 جوتیارى هه‌ولێر به‌شدارن.
عەبدولسەمەد محەمەد، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، خولەکە تایبەتە بەمەبەستی پێدانی رێنمایی تایبەت لەسەر پڕۆسەی چاندنی گەنم تاوەکو دروێنەکردنى.
وتیشی “لە خولەکەدا قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی گەنم بە شێوەیەکی زانستی روون ده‌کرێتەوە و لە کۆتایی خولەکەش چەندین گفتوگۆی جیا جیا لەگەڵ جوتیاران ئالوگۆڕ ده‌کرێت، بە مەبەستی زیادکردنی و گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆ”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژمارەی تەرزە خۆماڵییەکانی گه‌نم و جۆ 10 تەرزن و دوایین ته‌رزیش كه په‌سه‌ندكراوه هەولێر 14 بووه.